بهغدا-اهع
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"هێشتا هاتنی خۆپیشاندەران بۆ گۆڕەپانی تەحریر لەناوەڕاستی بەغدای پایتەخت بەردەوامە".
ئاماژەیشیدا هاریکاری هەیە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان وخۆپیشاندەران لەبارەی ئاشتەوایی خۆپیشاندانەکان ودوور کەوتنەوە لەگرژییەکان لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی ئارامی"،ڕوووونیشیکردەوە"هێزە ئەمنییەکان پردی کۆماریان داخستووە وخۆپیشاندەرانیش ئێستا لەگۆڕەپانی تەحریردان".
شایەنی باسەلە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق، خۆپیشاندانی فراوان دژی تیرۆرکردنى چالاکوان و نووسەر و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو
خۆپیشاندانەکان لە گۆڕهپانی تهحریری ناوهڕاستی بەغدا و زۆرینەی شارەکانی باشووری عێراق لەژێر ناوی کێ منی کوشت بە بەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوەچوو، هەروەها سەدان خۆپیشاندەر لە بابل و نەجەفەوە روویان لە بەغدا کرد و ناڕەزایی خۆیان دژی تیرۆرکردنى چالاکوانان و نووسەر و رۆژنامەنووسان دەرەبڕن
هێزە ئەمنی و سەرباییە عێراقییەکان لە گۆڕەپانەکانی بەغدا و شارەکانی باشووری وڵاتەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و خۆپیشاندەرانیش داوایان کرد حکوومەت بە کاری خۆی هەڵسێ و بکوژی چالاکوان و نووسەران بدۆزێتەوە و سزای یاساییان بدات
شانهی راگهیاندنی سهربازی داوای لهخۆپیشاندهران كردوه، پابهندی هێمنی خۆپیشاندانهكان بن و بهئازادی مافی دهستوری خۆیان جێبهجێبكهن، كه ڕهنگدانهوهی كلتور و پابهندبون و نیشتمانپهروهرییان پێوهدیاربێت".