لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى:هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن كاریگه‌رى له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى نابێت

سیاسی
  • 25-05-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ سێشەممە،دووپاتیکردەوە، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان کارێگەری نابێت لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان،وبەپێویستیشی زانی دەنگدان تەنها بەکارتی بایۆمەتری بێت.
    حسێن عیقابی ئەندامی لیژنەی ناوبراو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند"پەیوەست بەهەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان وبابەتی بایۆمەتری،هێشتا لیژنەکە جەخت وفشار دەکات بەئاڕاستەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان،چونکە کاتەکە گونجاو بۆ ئەم بابەتە"،ڕوونیشیکردەوە"ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر وادەی هەڵبژاردنەکان نابێت".
    عیقابی وتیشی"زیاتر لەچوار مانگ ماوە،وپرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەکرێت بەردەوام بێت وبگاتە ئاستێکی پەسەندکراو،وڕەنگە بگاتە زیاتر لەسەدا 85 چونکە لەهەندێک پارێزگا ڕێژەکە گەیشتۆتە لەسەدا70".
    بەپێویسیشی زانی دەنگدان تەنها بەکارتی بایۆمەتری بێت،بەڵام ئەمە پێویستی بەهەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانە،چونکە یاساکە ڕێگا دەدات بەدەنگدان بەکارتی ئاسایی ئەلیکترۆنی وکارتی بایۆمەتری"،ڕوونیشیکردەوە"کارتی ئاسایی دەتوانرێت کڕین وفرۆشتن وئاڵۆگۆڕی پێبکرێت،وئەگەری پێشێلکردنی یاسا وساختەکاری تیایدا زۆرە لەسایەی دووبەرەکی مافی دەنگدان".
    عیقابی لەکۆتایی قسەکانیدا وتی"هەموارکردنەوەی یاساکە ڕێکارێکی زۆر گرنگ وپێویستیە بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی زۆر پاک وپێگەرد".ئەوەیشی وت"هەموارکردنەوەی یاساکە زۆر ئاسانە دەتوانرێت بەشەش ڕۆژ بکرێت وکۆتایی بەبابەتەکە بهێندرێت".