دادگای فیدراڵی:پارێزبه‌ندی بۆ په‌رله‌مانتاران نیه‌ ته‌نها به‌ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانێكی نه‌بینراو نه‌بێت

سیاسی
  • 25-05-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگای فیدراڵی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند پارێزبه‌ندی بۆ په‌رله‌مانتاران نیه‌ ته‌نها به‌ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانێكی نه‌بینراو نه‌بێت.
    دادگای باڵای فیدراڵی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌ بڕیاری 90 ى دادگا كه‌ له‌ (28/4/2021)ده‌رچووه‌، به‌مه‌به‌ستی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی پێشووی دادگا سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌ویش ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌ له‌ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانێكی نه‌بینراو، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانێك یاخود سه‌رپێچیه‌ك كه‌ به‌ئاشكرا ئه‌نجامدراون راسته‌وخۆ په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیرده‌كرێن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان یاخود پارێزبه‌ندی.
    دادگای باڵای فیدراڵی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری پێشووی ده‌ركردووه‌ به‌ ره‌چاوكردنی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی، ره‌چاوی زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌كرێت كه‌ له‌ده‌ستوردا هاتووه‌، مه‌به‌ست لێی زیاتر له‌نیوه‌ی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ساده‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بن.
    ئاشكراشیكردوه‌، به‌و بڕیاره‌ دادگاكان ده‌توانن خێراتر له‌پێشوو كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلابكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ وه‌سفكردنی تاوانی خراپ جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌روه‌ها یه‌كلایكردنه‌وه‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌شیان په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی تۆمه‌تباران، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش بێت.