به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،هۆكارێكى دیارى كرد بۆ رێگرى گرتن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێش سێ رۆژ له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو.
مه‌حمود زێرجاوى ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى دا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى له 7 تشرینى یه‌كه‌م"، رونیكرده‌وه" بریاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى به‌ند كردووه به به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له 10ى تشرینى یه‌كه‌م له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمسیۆن تواناى ئه‌نجامدانى هه‌ڵژاردنى نه‌بوو له واده‌ى دیارى كرا‌و ،ئه‌وا نابێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆشایى یاسایى دروست ده‌بێت "،جه‌ختیكرده‌وه "هاوپه‌یمانى سائیرون داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى كرد و سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ى دیارى كراوى خۆى ".