بهغدا-اهع
لیژنەی ئاسایش وبەرگری نوێنەرایەتی،ئەمڕۆ دووشەممە،وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی فەڕەنسی بەسەرۆکایەتی فرانسۆ دۆماس سەرۆکی لیژنەی بەرگری نیشتمانی وهێزەکانی فەڕەنسای پەرلەمانی ئاشکراکرد.
محەمەد حسێن ئەبو زەر ئەندامی لیژنەی ناوبراو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"
کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ شاندی فەڕەنسی تیشکی خستەسەر دوو دۆسیە،یەکەمیان بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وقۆناغی دوای کشانەوەی،کەچی دۆسییەی دووەم پەیوەست بوو بەبابەتی ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان".
ئەبو زەر وتیشی"شاندی فەڕەنسی ئامادەیی پاریسی نیشانداوە بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبواری مەشقپێکردن وبەرەوپێشبردنی توانا جەنگییەکانی سوپا وبەرگرییە ئاسمانییەکان،وپشتیوانیکردنی گەنجان وگەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان وبرەودانیان،وجەختیشیکردەوە پەیوەندییەکانی عێراق وفەڕەنسا پەیوەندییەکی لەمێژە".
ئەوەیشی وت"لیژنەی ئاسایش وبەرگری بۆ شاندە فەڕەنسییەکە ڕوونیکردەوە عێراق خاوەن هێز وتوانایە وهەروەها توانای شەڕکردنیشی هەیە کەبەکرداری سەلمێندرا لەمیان شەڕی داعش وئەرکەکانی دیکە،بۆیە لەئێستادا پێویستی بەبوونی هێزی زەمینی یان هێزی جەنگاوەر لەسەر خاکەکەی نییە".