بهغدا-اهع
محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ،ئهمڕۆ دوشهممه، رایگەیاند، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتوون بە رێککەوتن.
خەفاجی بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند:" کە بەرێژەی لەسەدا هەشتا، خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای بەسرەوە تا دیالە جگە لە خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدراڵیدان و وتی، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتووین بە رێککەوتن ".
ئاماژەی بەوەیشدا"کە ھەندێک لە بەرووموومە کشتوکاڵییەکان بەھۆی زیادبوون لە بەرھەمھێنانیان، ھەناردەی دەرەوە کراون و وتی، مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت".