به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جەختیكردەوە عێراق سوورە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا .
نوسینگەى راگەیاندنى راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى لە راگەیەندراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند:" ئەعرەجى لە نوسینگەى خۆى لە بەغدا پێشوازیى لە زازا کاندیلاکى باڵیۆزى جۆرجیا لەعێراق کردوە و لەو دیدارە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و جۆرجیا لەسەر ئاستى هەموو بوارەکان تاوتوێکراوە".
عه‌ره‌جى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"گرۆپه تیرۆرستیه‌كان تاوه‌كو ئێستا مه‌ترسى گه‌وره‌ن له‌سه‌ر جیهان به‌گشتى و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت بۆ بنبڕ‌كردنى تیرۆر".