هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند كاروانێكى دیكه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا گه‌یشته هه‌رێم،جه‌ختیكرده‌وه پاسپۆرتێكى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى فیدڕاڵ به‌رده‌وامه له ناردنى ڤاكسین بۆ هه‌رێم ،تاوكو ئێستاش 164 هەزار و 300 ژەمە ڤاکسین بۆ هەرێمى کوردستان دابین کراوە و لەو ژمارەیەش 100 هەزار ژەم بە هاووڵاتیان دراوە، کە دەکاتە %2.2، لە هەوڵیشداین بۆ دابینکردنى پاسپۆرتى ڤاکسین بۆ ئەو هاووڵاتیانەى کە هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان پێدراوە "
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئێمە ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی ئەوانەی هەردوو ژەمەکەی ڤاکسین وەردەگرن کارتێکیان پێدەدەین کە پێی دەڵێن ڤیزا یان پاسپۆرتی ڤاکسین کە لەوانەیە لە داهاتوودا ببێتە رێکارێکی نێودەوڵەتی، کارتەکەش ئەلیکترۆنییە و کۆدێکی لەسەرە و لەگەڵ هەموو دنیادا دەبەسترێتەوە".
وتیشى"بەپێی ئەو سیستەمە ئۆنلاینەی دانراوە تکا دەکەین هاووڵاتییان لەڕێگای ئەو سیستەمەوە خۆیان تۆماربکەن کە کەمتر لە دەقەیەکی پێدەچێت، دواتریش بەپێی پلەبەندی و ئەوانەی کە گرنگن ڤاکسین وەربگرن لەڕێگای ئەو سیستەمەوە پەیوەندییان پێوەدەکرێت و وادەیان بۆ دادەنرێت کە بچن ڤاکسین وەربگرن".
لاى خۆیه‌وه مازن زوێت رایگه‌یاند:"بەم زووانە ڤاکسینی زیاتر بۆ عێراق دابین دەکرێت کە تیایدا بڕی دیاریکراوی پێویستیش بۆ هەرێمی کوردستان تەرخاندەکرێت، بەر لە جەژنی رەمەزان عێراق نزیکەی ٥٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی وەرگرتووە لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەوەندە ڤاکسین دێت کە بەس دەبێت بۆئەوەی کە بەرگری زیاتر لەنێو خەڵکدا دروست ببێت".