به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نامه‌یه‌كى دهستنوسى له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستینیه‌وه پێگه‌یشت كه تێدا ستاشى ڕۆڵى حكومه‌ت و گه‌لى عێراق ده‌كات به‌رامبه‌ر به قودس و خاكى فه‌له‌ستینه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،لهكۆشكى سه‌لام پێشوازیكرد له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینى.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌رهه‌م ساڵح ،ئه‌مڕۆ پێشوازى له ریاز مالكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینى كرد له كۆشكى سه‌لام له به‌غدا".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند ریاز مالكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینى گه‌یشته به‌غدا.