به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه عێراق به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پرسى فه‌له‌ستینیه.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كازمى پێشوازى كرد له ریاز مالكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینی و شاندى یاوه‌رى،له دانیشتنه‌كه تاوتوێى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و لێكه‌وته‌كانى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستینى،كه چه‌ندین شه‌هیدى بێ تاوان و خاپۆر كردنى چه‌ندین باڵه‌خانه‌ى لێكه‌وته‌وه".
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه كازمى رونیكرده‌وه"عێراق پشت ناكاته پرسى فه‌له‌ستینى و هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕه ،مالكى سڵاو رێزى سه‌رۆكى فه‌له‌ستینى وئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى فه‌له‌ستینى گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیران".