به‌غدا-اه‌ع
ریاز مالكى،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه فه‌له‌ستین به‌سۆز ده‌مێنێت بۆ عێراق.
مالكى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌ززیرى ده‌ره‌وه،كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه:" سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق دواى دواى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل دێت به‌سه‌ر غه‌ززه"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" هێرشه دڕندانه‌كه‌ى ئیسرائیل بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 240 فه‌له‌ستینى كه 70 یان منداڵ بوون".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگى هه‌ڵوێسته‌كانى داهاتووه"،باسى له‌وه‌شكرد" هه‌موو رۆژێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر مزگوزتنى ئه‌قسا له‌لایه‌ن هێزى ئیسرائیلى داگیركه‌ره‌وه ،جه‌نگى داهاتووشمان كۆتایى هێنانه به داگیركارى ئیسرائیلى".