به‌غدا-اه‌ع
مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،تیرۆرستێكى له ناوچه‌ى حه‌مام عه‌لیل له باشورى نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرد.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌اڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌پێى زانیارى وردى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه باس له بوونى تیرۆرستێك له گوندى عرێج له ناوچه‌ى حه‌مام عه‌لیل له موسل ده‌كات ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌سه‌ر و به‌ندى ئه‌و زانیاریانه هه‌ماهه‌نگى كرا له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگیرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى نه‌ینه‌وا ،مه‌فره‌زه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى 16 به هاوكارى هێزه‌كانى لیواى پیاده‌ى 76 توانیان ئامانجه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە