به‌غدا-اه‌ع
جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سوپاسگوزارى حكومه‌تى دانیمارك كرد بۆ پشتیوانیكردنى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش،كه‌چى ترین برامسن وه‌زیرى به‌رگرى دانیمارك جه‌ختیكرده‌وه له‌هه‌وڵه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق.
جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌داوادچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ى ترین برامسن وه‌زیرى به‌رگرى دانیمارك پته‌وكردنى هاریكارییه‌كانه له‌گه‌ڵ دانیمارك له‌بوارى سه‌ربازى"،سوپاسگوزارى"حكومه‌تى دانیماركیش كرد له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ومه‌شقپێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان".
لاى خۆیه‌وه،وه‌زیرى به‌رگرى دانیمارك دووپاتیكرده‌وه"سه‌ردانه‌كه‌م بۆ عێراق گرنگه،وهه‌وڵى پته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش ده‌ده‌ین وپشتیوانى عێراقیش ده‌كه‌ین له‌بواره جیاجیاكان به‌تایبه‌ت بوارى سه‌ربازى".
وتیشى"كارده‌كه‌ین بۆ زیادكردنى هاریكاری له‌بوارى مه‌شقپێكردنى هێزه عێراقییه‌كان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى تواناكانیان بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه ئه‌منییه جیاجیاكان".