بهغدا-اهع
ئەنجومەنى ڕاژەى فیدراڵى،ئهمڕۆ یهكشهممه،رایگهیاند سێ چینى دیاری کرد کە بەپێى بودجەى ساڵى 2021 دامەزراندن دەیانگرێتەوە و هەروەها ڕێکاری بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی فەرمانبەرانی کاتی ئاشکرا دەکات.
مەحمود تەمیمى، سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژە، لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اهع)رایگهیاند:" وەکو ئەنجومەنەکە هیچ پلەیەکى وەزیفیان نییە جگە لەوەى کە لە وەزارەتى تەندروستیدا بەپێى پلەبەندى پزیشکى هاتووە، هەروەها لەوانە کە لەلایەن وەزارەتى ئاوەدانى و نیشتەجێکردنەوە هاتووە و ساڵانى 2016 و 2107 دیاریکراون بۆ دامەزراندن بەپێى بودجەى ساڵى 2020.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد" ئەو چینانەی کە بەپێى بودجەى ئەمساڵ دامەزراندن دەیانگرێتەوە بریتین لە لەوانە لە یاسای پلەبەندى پزیشکی ژمارە 6ى ساڵى 2000 هاتوون، هەروەها هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
تهمیمی باسى لەوەش کرد" هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا بەپێى مادەى 12ى بودجەکە لە دەزگا حکومییەکاندا دامەزراندن دەیانگرێتەوە و ئەنجومەنیش چاوەڕوانى دەرکردنى ڕاستاندى میلاکاتە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە.
تەمیمى دەشڵێت، ئەنجومەنەکەیان قسەى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کردووە بۆ ئەوەى داتاى وردیان لەبارەى خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچووە یەکەمەکانەوە بۆ ڕەوانە بکەن.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، یاسایى بودجەى ساڵى 2021 چارەسەرى بۆ فەرمانبەرە گرێبەستەکانى حکومەت کردووە ئەوانەى پێنج ساڵ بەسەر خزمەتەکەیاندا تێپەڕى کردبێت ئەوا دەکرێنە میلاکی هەمیشەیی.