به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند دوو تیرۆرستى تایبه‌ت به‌ئامانجگرتن وتهقاندنهوه ودهربهدهركردنى هاوڵاتیان له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیراون.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان دوو تیرۆرستى داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكه‌ن به‌هۆى ئه‌ندامبوونیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش،وكاریان كردووه له‌ریزى تیمێكى تیرۆرستى بۆ ده‌ربه‌ده‌ركردن وتهقاندنهوه وبهئامانجگرتنى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان لهتكریت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوو تیرۆرسته‌كه له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دانیان به‌وه‌دانا كه‌به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستیان كردووه له‌نێویشیاندا به‌ئامانجگرتنى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگاى چاندنى بۆمبى چێندراو له‌نزیك ماڵه‌كانیان وهه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى تكریت له‌ڕێگاى بۆمبێكى چێندراو كه‌زیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى گه‌یاندووه،یه‌كێك لهتیرۆرستهكانیش به‌شدارى كردووه لهڕووبهرووبونهوهى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌زانكۆى تكریت له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2015".