لیژنه‌ى دارایى نوێته‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌زیادكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ بودجه‌دا

سیاسی
  • 23-05-2021, 13:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌زیادكردنى گوژمه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌بوودجه‌دا،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئامانجى ئه‌م زیادكردنه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى سوپاى عێراقه‌.
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌باره‌گاى لیژنه‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌فرانسواز دۆما سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگرى په‌رله‌مانى فه‌ڕه‌نسا وشاندى یاوه‌رى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكردووه‌ له‌گه‌ڵ باسكردن له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى پاڵپشتى كردنى وه‌به‌رهێنان ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م كۆمپانیا گه‌وره‌كانى فه‌ڕه‌نسا كه‌خوازیارى كاركردنن له‌عێراق بۆ دروستكردنى پرۆژه‌ گرنگه‌كان وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رى موسڵ وپرۆژه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رى میترۆى به‌غدا".
    لیژنه‌ى دارایی به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پشتیوانیكردنى"وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌میان زیادكردنى گوژمه‌ى دارایی له‌بوودجه‌دا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى سوپاى عێراق وپته‌وكردنى سیسته‌مى ئه‌منى ده‌زگا ئه‌منی وهه‌واڵگیرییه‌كان،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ره‌كانى هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى پیشه‌سازییه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق وپه‌نابردن بۆ كۆمپانیا ڕه‌سه‌نه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌م بواره‌دا".
    لاى خۆیه‌وه‌ فرانسواز دۆما پێشوازیكرد له‌"هاریكارى هاوبه‌ش وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا وبه‌رده‌وامبوونى جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش".