سه‌رۆك كۆمار:عێراق له‌ 2003 وه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌زار ملیار دۆلارى زه‌ره‌ر كردووه‌

سیاسی
  • 23-05-2021, 11:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،  یاسای "گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بە تاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات" ئاڕاستەی پەرلەمان کرد و رایگەیاند، گەندەڵی زیانی گەورەی بە ئابوری عێراق گەیاندوە و پارەیەکی زۆری عێراق بە گەندەڵی رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە. 
    د.بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆمار لەمیانی وتارێکدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌  رایگەیاند:" داهاتی نەوت لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا نزیکەی هەزار ملیار دۆلاری ئەمرکییە،هەندێک داتا ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 150 ملیار دۆلار بە گەندەڵی چوەتە دەرەوەی عێراق، ئەو پارانە بەس بون بۆ ئەوەی کە بارودۆخی عێراق باشتر بکرێت، ناکرێت روبەڕوبونەوەی گەندەڵی تەنها لەچوارچێوەی عێراقدا کاری بۆ بکرێت بەڵکو پڕۆژە یاسایەکمان کردوە بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و دراوسێ بەهاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سودوەرگرتن روبەڕوی ئەو دیاردەیە ببینەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بانگهێشتەی کە پێشتر پێشکەشی نەتەوە یەکگرتوەکانی کردوە ئێستا جارێکی دیکە ئاڕاستەی دەکەن و هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی دابمەزرێنێت هاوشێوەی ئەو هاوپەیمانێتیەی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش دامەزراوە.