به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان له عێراق ته‌نها له دوو ژه‌م پێكدێت،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه‌دا هات ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاوى ده‌كاته‌وه.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ئه‌و ڤاكسینانه‌ى له عێراق به‌كاردێت له دوو ژه‌م پێكدێت"،رونیشیكرده‌وه"هیژ ڤاكسینێكمان نیه له سێ ژه‌م پێكهاتێت".
وتیشى"ئه‌گه‌ر له داهاتوودا گۆرانكارى به‌سه‌ر ژه‌مه‌كاندا هات ئه‌وا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاویده‌كاته‌وه ".