بهغدا-اهع
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ،ئهمڕۆ یهكشهممه، بەرەو رامەڵڵا بەڕێکەوت کە لە میانیدا چاوی بە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس دەکەوێت.
نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە راگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسی ھەواڵیی عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:" ، قاسم ئەعرەجی بەسەردانێکی فەرمی بەرەو رامەڵڵا بەڕێکەوتووە.
لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەکراوە "ئەعرەجی لە میانی سەردانەکەی بۆ رامەڵڵا چاوی بە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس دەکەوێت".