به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراق رێكه‌وتون له‌سه‌ر پاڵپشتى كردنى دۆزى فه‌له‌ستین.
حه‌لبوسى له میان كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى پاڵپشتى كردنى خۆراگرى گه‌لى فه‌له‌ستینى دژى داگیركارى سه‌هیۆنى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد رایگه‌یاند:" كاتێك داواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى وام كرد هێزى داگیركه‌رى ئیسرائیلى هێرشى گه‌وره‌و سه‌ختى ده‌كرده سه‌ر غه‌ززه گه‌لى فه‌له‌ستیش وێنه‌ى خۆڕ‌اگرى و به‌رخۆدانى پیشانى هه‌مووان دا، وا ئه‌مڕۆ لێره‌ین و گه‌لى فه‌له‌ستینش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه و به‌رگرى له پیرۆزیه‌كانى و شه‌ره‌فى و ناموسى خۆى كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" برا فه‌له‌ستینیه‌كانمان كه‌سانى ئازا و به‌جه‌رگن وره‌یه‌كى پۆڵاینیان هه‌یه رووبه‌رووى هێزێكى سته‌مكارى دڕنده بونه‌وه".
وتیشى"عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه پاڵپشتى گه‌ڵى فه‌له‌ستین ده‌كات".