به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،میواندارى وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ تاوتوێى كردنى دوا پێشهاته‌كان،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد روداوه‌كانى كوژرانیش ده‌خرێته خانه‌ى تیرۆره‌وه.
عه‌بدولخالق عه‌زاوى ئه‌ندامی لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م روداوه‌كانى كوژران ده‌خرێته خانه‌ى تیرۆره‌وه"،وتیشى"ئه‌مڕۆ یه‌كێك له ئه‌ندامانى كۆمسیۆن له میسان و وپاڵێوراوێك له به‌غدا وسه‌رۆكى هۆزێكیش له سه‌لاحه‌دین كوژران".
جه‌ختیشیكرده‌وه"لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى رۆژى یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه میواندارى وه‌زیره ئه‌منیه‌كان و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات بۆب تاوتوێى كردنى دوا پێشهاته ئه‌منیه‌كان ".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە