به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكه بۆ كردنه‌وه‌ى ئاسۆى گه‌شه‌سه‌ندنى وڵات .
كازمى له میان كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى پاڵپشتى كردنى خۆراگرى گه‌لى فه‌له‌ستینى دژى داگیركارى سه‌هیۆنى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد رایگه‌یاند:"دووبارە جەختلەوەدەکەنەوە کە هەڵوێستى عێراق جێگیرە لە پشتگیرى کردنى کەیسى فەلەستین و ئیدانەى تاوانە مەترسیدارەکانى داگیرکەرى ئیسرائیل دەکەین لە غەزە و قودس."
ڕونیشیکردووەتەوە"عێراق سورە لەسەر داکۆکی کردن لە گەلى فەلەستین و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیرى کردنى، پێویستە عێراق پێگەى خۆى بەدەست بهێنێتەوە تا بتوانێت پاڵپشتى فەلەستین بکات".
باسی له‌وه‌شكرد "ئەرکى ئێمە ئەوەیە کە خاڵەکانى ناکۆکى کۆتایى پێ بهێنین و هەڵبژاردن ناکۆکییەکان یەکلایى دەکەنەوە."
ڕونیشیکردووەتەوە، پێویستە هەڵبژاردنى داهاتوو دەرفەتێک بێت بۆ کردنەوەى ئاسۆى گەشەسەندن و ئاشتى لە وڵات‌دا، مافى هەموو عێراقییەکانە بە شکۆمەندى بژین و هەڵبژارنێکى پاک ئەنجام دەدەین.