هادى عامرى:فرتوفێلى رێكه‌وتن كۆتایى پێهات

سیاسی
  • 22-05-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتى فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ فرتوفێلى  رێكه‌وتن كۆتایى پێهات ،وسوپاسى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى  كرد له‌ هه‌مبه‌ر دۆزى فه‌له‌ستینى.
    عامرى له‌ میان كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى پاڵپشتى كردنى خۆراگرى گه‌لى فه‌له‌ستینى دژى داگیركارى سه‌هیۆنى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد" راپه‌رینى گه‌لى فه‌له‌ستینى له‌سه‌روبه‌ندى هێرشه‌كانى ئیسرائیل و پێشێلكاریه‌كانیه‌وه‌ هات ".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئیسرائیل هاونیشتمانى له‌ غه‌ززه‌ كرده‌ ئامانج به‌ڵام هه‌ندى لایه‌ن ده‌بنه‌ هۆى شێواندنى راى گشتى"،وتیشى فرتوفێلى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیرائیل كۆتایى هات".
    عامرى باسى له‌وه‌شكرد"دۆزى قودس په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ لایه‌نێك جگه‌ له‌ لایه‌نێكى تر ".