به‌غدا-اه‌ع
جاسم عه‌زاوى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پێوه‌ره‌كانى دیارى كردنى ناوه پێنیاركراوه‌كان بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه دیارى كرد.
عه‌زاوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌ندیكا 4 ناوى پێنیاركردووه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" كه‌سایه‌تیه‌كانیش موشتاق ئه‌بو لهێل سه‌رۆكى لقى سه‌ندیكاى عێراقى پێشوو له به‌سڕه‌وه ،هه‌روه‌ها نوێنه‌رى ناوچه‌كانى باشوور،و نوێنه‌رێك له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له كه‌ربه‌لاى پیرۆز،وكاندیدَك له یه‌غداوه كه ئه‌وه‌ش دكتۆر جه‌واد موسه‌ویه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواكارى لقى به‌غدا ،كاندیدێكیش پێشنیاركراوه كه له‌سه‌ندیكاى گشتیه ئه‌وه‌ش دكتور سه‌عه‌د لامى جێگرى نه‌قیبى سه‌ندیكایه".
باسی له‌وه‌شكرد"ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه هه‌ر چوار ناوه‌كه‌ى له‌سه‌ر پێشنیاركراوه،ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن یه‌كێك كه‌سایه‌تیه‌كانى سه‌ندیكاوه كاندید كرابێت و تواناى هه‌بێت له به‌رێوه‌بردن و كار‌كر‌ن و بونیاتنانى وڵات،هه‌روه‌ها ده‌بێت له دۆسیه‌ى كه‌سێتى هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بێت ،سه‌ربارى ناو ناودارێتیه‌كه‌ى و باشى هه‌ڵسوكه‌وتى ".