به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه كه تهكتیكێكى نوێ دژى پاشماوه‌كانى داعش په‌یڕه‌و ده‌كات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكهكان له میان كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى كه له‌لایه‌ن شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیه‌وه بۆ سه‌رجه‌م وته‌بێژه ئه‌منیه‌كان سازكرابوو كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"فه‌رمانده‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه تهكتیكێكى نوێى په‌یڕه‌و كردووه كه به‌نده به لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنى ئۆپراسیۆنه‌كان دژى پاشماوه‌كانى داعش"،رونیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كارده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌میان وه‌رگرتنى ئامێرى نوێ بۆ چاودێریكردنى سنورى عێراق-سوریا،و رێگاگرتن له دزه پێكردنى تیرۆرستانى داعش،هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بۆشاییه ئه‌منیه‌كان له ماوه‌ى دوو مانى داهاتوو داده‌خرێت".
باسی له‌وه‌كرد" لیژنه هونه‌رییه‌كان له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو كۆده‌بێته‌وه له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان"، جه‌ختیكرده‌وه "120 بازگه له به‌غدا هه‌ڵده‌گیرێت".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە