به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه ده‌زگاكه‌یان ستراتیژیه‌تێكى عێراقى پێنج ساڵه‌ى داناوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر.
صه‌باح نو‌عمان وته‌بێژى ده‌زگاكه له میان كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى كه له‌لایه‌ن شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیه‌وه بۆ سه‌رجه‌م وته‌بێژه ئه‌منیه‌كان سازكرابوو كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌پێى ئه‌و ئه‌ركه‌ى له رووى یاساوه بۆى دیارى كراوه ،ده‌زگایه‌كى هه‌واڵگیریه كارده‌كات له‌سه‌ر چلودێرى كردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تۆڕه تیرۆرستیه‌كان،ئه‌م شیكردنه‌وه و دیدانه‌ى ده‌زگاكه ته‌نها به‌ند نیه به‌سه‌ر چالاكى تیرۆرستى ،به‌ڵكو به‌نده له‌سه‌ر چاودێرى و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ده‌زگاى دژه تیرۆر كارى كردووه له‌سه‌ر داناى پلانێك بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ى تواناكانى ده‌زگاكه بۆ سێ ساڵى داهاتوو،له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه ستراتیژیه‌تێكى عێراقیمان ده‌ستپێكرد بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".
رونیشیكرده‌وه" ده‌زگاكه‌یان زیاتر له 250 ئه‌شكه‌وتیان خاپۆر كردووه ز چه‌ندین تۆڕى تیرۆرستیان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه ،له‌گه‌ڵ كوشتنى 19 تیرۆرست كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ى ناودارى تێدا بوو،له‌گه‌ڵ تێكدانى پێگه‌یه‌ك له ره‌زوانیه كه ڕوڵى هه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌كانى به‌غدا به‌تایبه‌ت روداوه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران"،جه‌ختیشیكرده‌وه كه" ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وامه دژى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا