عێراق ستایشى رۆڵى میسر ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست دژى فه‌له‌ستین

سیاسی
  • 22-05-2021, 09:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،عێراق ستایشى رۆڵى میسرى  كرد بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست دژى فه‌له‌ستین.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامدا له‌ گه‌ڵ هاوتا میسریه‌كه‌ى سامح شوكرى ،حسێن ستایشى ڕۆڵى كۆمارى میسرى كرد بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست دژى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد،پته‌وكردنى كاره‌كان له‌ میان میكانیزمى هاوبه‌شى سێ قۆڵى له‌ نێوان عێراق و میسر و ئوردن".