راوێژکاری کازمی :سێ نوسراو بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نێردراوە لەبارەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان

سیاسی
  • 22-05-2021, 09:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەبدولحسێن هینداوی راوێژکاری مستەفا کازمی ،ئەمڕۆ شەممە ،رایگەیاند سێ نوسراو بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نێردراوە لەبارەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان .
    عەبدولحوسێن هینداوى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند:"وەزیرى دەرەوەى عێراق نامەیەکى بۆ سێ وڵاتى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ناردووە لەسەر چاودێریکردنى نێودەوڵەتیی هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراقەوە کە وابڕیارە لە 10ى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت". 
    ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد"ئەنجومەنى ئاسایش لەچەند ڕۆژى داهاتوودا تاوتوێ ئەو بارودۆخە دەکات و پێشبینى دەکرێت وەڵامەکەشى ئەرێنى بێت و عێراقیش لە پێداویستیە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها هەموو مەرجە داواکراوەکان لەسەر ئەو بارودۆخە تێ دەگات". 
    هینداوى جەختى لەسەر ئەوەش کردووە"چاودێریکردنى نێودەوڵەتى هیچ گاریکەریەک ناکاتە سەر پرسى سەروەرییەکانى عێراق و پرسەکەش لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتى دەکرێت نەک حکومەت بەو پێیەى دەسەڵاتەکان بۆ ئەو دەزگایە دەگەڕێتەوە".  
     باسى لەوەش کرد"حکومەتیش چاودێرى کارەکانى کۆمسیۆن دەکات و پاڵپشتیەکانى پێدەگەیەنێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پیشەیى بوون شەفافیەت و دەستپاکى لەکارەکانیدا".