بهغدا-اهع
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان،ئەمڕۆ هەینی، ئاشکراى کرد، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ گواستنەوەى تیرۆریستە مەترسیدارە زیندانى کراوەکانى موسڵ بۆ بەندیخانەیەکى پتەو و پارێزاروتر.
ڕەسوڵ، لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (اەع) ڕایگەیاند:"بەندیخانەکانى شارى موسڵ لەلایەن پۆلیسى پارێزگاکە و وەزارەتى دادەوە بەڕێوەدەبرێن و چەندین سزادراو و ڕاگیراوانیشى تێدایە لە بنکەى گواستنەوە و تەسفیرات و بڕیاریشە سزادراوان بۆ بەندیخانە زیاتر پتەوەکان بگوازرێنەوە و بەهۆى ئەوەى فەرماندەکانى پۆلیس زیندانیکراویان تێدایە و ژمارەشیان زۆرە و کاریش بۆ ئەوە کراوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد"پلانێکیش هەیە بۆ ئەوەى بەندییە مەترسیدارەکان لە خۆبگرێت و دۆخى ئەمنیى نەینەواش بەرەو باشە دەچێت و ڕاوەدوونانى پاشماوەکانى داعشیش بەردەوامە".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە