به‌غدا-اه‌ع
لیژنەی ئاسایش و بەرگری نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند لێكتێگه‌یشتنى سه‌ره‌تایى هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بۆ هاورده‌كردنى فڕۆكه‌و رادار.
محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)رایگه‌یاند:"عێراق فڕۆكه‌ى ئیف 16ى پێشكه‌وتووه‌ى هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆرى ئۆپراسیۆنه فڕۆكه‌وانیه‌كان دژى پاشماوه‌كانى داعش ناگونجێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رووكراوه‌ته فه‌ره‌نسا و گەیشتۆتە لێکتێگەیشتنى سه‌رتایى بۆ ئیمزاکردنی کڕینی فڕۆکەی جەنگی و سیستمی (رادار) لەو وڵاتە،ئه‌وه‌ش بۆ بەرزکردنەوەی توانای لۆجستی ھیزی ئاسمانی لە دامەزراوەی بەرگری".
ئاماژەی بۆ ئەوەرکرد" کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکانی چاکسازی ئەمریکا لە بنکەکانی ھێزی ئاسمانی عێراق به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ى چوار مانگه ،وتیشى ئه‌ندازیار و هونه‌ریه عێراقیه‌كان هه‌وڵى چاكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانى ئیف 16ى داوه به‌ڵام وه‌ك كۆمپانیاى دایك نابێت".