هه‌ولێر-اه‌ع
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،فڕۆكه‌كانى توركیا ناحیه‌ى چه‌مانكێ سه‌ر به‌قه‌زاى ئامێدى له دهۆك بۆردۆمان كرد،لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ختیكرده‌وه له پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ چاودێرى كردنى ئه‌و پرسه.
ئه‌لند ئه‌میر، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى چه‌مانكێ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى توركیا به توندى سنورى چه‌مانكێ بۆردۆمان كرد به‌تایبه‌ت گونده‌كانى ئاتۆشێ و كانى مازێ كرانه ئامانج ".
ئه‌میر وتیشى"خۆشبه‌ختانه له هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ى توركیا هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه ته‌نها زیانى ماددى گه‌یشتوه‌ته باغ و ڕه‌ز سوتاوه چونكه ده‌وروبه‌رى گونده‌كان كراونه‌ته ئامانج"،وتیشى هۆكارى هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌گه‌رى بونى په‌ناگه‌ى پارتى كرێكاران (په‌كه‌كه)".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە