به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنی ئه‌منی ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كدا گرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كهوتووهى رایگه‌یاند:" به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا له گوندی هلومی ده‌شتی ئه‌لحه‌مدی سەر بە ناوچه‌ی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا دەستیان بەسەر سه‌كۆیه‌كی مووشک و ژماره‌یه‌ک مووشه‌ك و بۆمب و گوله هاوندا کرتووە".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سوپا توانیویانه گولههاوون و بۆمب و مووشه‌كه‌كان به بێ هیچ زیانێك بته‌قێننه‌وه.