چاودێرى-اه‌ع
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه داوای له جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد، رۆڵی به‌په‌له ببینێت له‌ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی فه‌ڵه‌ستین.
به‌سام رازى وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تی میسر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند:" عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ندین دید و بۆچونی جۆراوجۆر كرد، بۆ راگرتنی شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كانی ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین".
سیسی جه‌ختیكرده‌وه " له‌سه‌ر راگرتنی به‌په‌له‌ی شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه كردوه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندوه، میسر كار بۆ هێوربونه‌وه‌ی دۆخه‌كه ".
سه‌رۆكی میسر باسی له‌وه‌شكرد" بارودۆخی ئێستای كه‌رتی غه‌ززه پێویستی به په‌له‌ی به‌راگرتنی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ڕاگرتنی توندوتیژیه‌كان هه‌یه، "ئێمه هه‌میشه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، هه‌میشه هیوامان وایه و ده‌بێت ههمولایهكیش هه‌وڵبده‌ن كۆتایی به‌شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كان بهێندرێن".