ژینگه‌ی باشور: ساڵانه‌ 2000 كه‌س توشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن به‌هۆى ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه‌

ناوخۆ
  • 20-05-2021, 17:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی باشور، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند ساڵانه‌ زیاتر له‌ 2000 حاڵه‌تی توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌سره‌ تۆمارده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
    وه‌لید حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژینگه‌ی باشور له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ى ئه‌خبارى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" ده‌رهێنانی نه‌وت و گازێكی زۆر ده‌بێته‌ هۆی توشبونی ڕاسته‌وخۆ به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌".
    وتیشی "به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ساڵانه‌ به‌هۆی گڕی ئاگر و كانه‌ نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ 2000  حاڵه‌تی توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌به‌سره‌ تۆمار ده‌كرێت".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناتوانرێت پیسبونی هه‌وا كۆنترۆڵ بكرێت، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕێنمایی و كۆنترۆڵی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی په‌سه‌ندكراو، په‌سه‌ند بكه‌ن".
    وه‌لید حه‌مید داواشی له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیاكان كرد، چاودێریكردنی بنه‌ما و ستاندارده‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت رێژه‌ی توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌.