هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا سێ حه‌شارگه‌ى داعش له‌كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین خاپۆر ده‌كات

ئەمنی
  • 21-05-2021, 10:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،خاپۆر كردنى سێ په‌ناگه‌ى داعشى له‌ نێوان كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"له‌ میان ئه‌ركه‌ پێشوه‌خته‌كان هێزێكى لیواى سێى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌ میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنى كه‌ركوك و قه‌زاى دوزخورماتو ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى ئه‌نجامدا بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش و له‌و ناوچانه‌ و خاپۆركردنى په‌ناگاكانیان و رێگرى گرتن له‌ جموجۆلیان له‌ سنورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین".
    له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌كرد "هێزه‌كان توانیان سێ حه‌شارگه‌ى داعش خاپۆر بكه‌ن كه‌ ناو به‌ناو بۆ هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا".