بهغدا-اهع
دەستەی کۆنترۆڵی ماددە تیشکدەرەکان،ئهمڕۆ پێنجشهممه،رایگهیاند لیژنهى نیشتمانى ویستگه ناوهكییهكان 20 شوێنى بۆ بونیادنانی وێستگەی ناوکی له عێراق دیاری كرد.
کەمال حوسێن لەتیف، سەرۆکی دەستەكه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامهى ئهلصهباح كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"بەم نزیکانە راپۆرتی خۆیان لەبارەی دیاریکردنی شوێنی بونیادنانی وێستگەی ناوکی تەواو دەکەن و دەینێرنە ئەنجوومەنی وەزیران".
وتیشى" 20 شوێن بۆ بونیادنانی وێستگەی ناوکی دیاری کراون، دواتر لەڕێی شێوازە زانستییەکان پێنج شوێن هەڵدەبژێردرێن و دواتریش دوو شوێن بۆ بونیادنانی وێستگەکە دیاری دەکرێن، کە یەکێکیان بنەڕەتییە و ئەوەی دیکە یەدەگە".
ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەسەر چەندین بنەما شوێنی بونیادنانی وێستگەی ناوکی دیاری دەکرێت، وەک بنەماکانی:
- ژمارەی دانیشتووان لە ناوچەکە:-
باشترە نزیکترین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە وێستگەکان لانی کەم 2.5 کیلۆمەتر دوور بێ و 500 کەس زیاتریش لە کیلۆمەترێک چوارگۆشە لەو ناوچەیە نەژین، نابێ زیاتر لە 65 هەزار کەس لە 30 کیلۆمەتر دووریی چواردەوری وێستگەکە، بژین.
- سروشتی ناوچەکە لە رووی بوومەلەرزەوە:-
نابێ ناوچەکە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا هیچ بوومەلەرزەیەکی بەهێزتر لە 2 پلەی رێختەری لێتۆمار کرابێ. دەبێ زەوییەکە تەخت بێ و رۆنەچێ، هیچ چیا و دۆڵێک تا دووریی 20 کیلۆمەتر لە شوێنی بونیادنانی وێستگەکە، نەبێت.