بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئهمڕۆ پێنجشهممه،ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن فڕۆکەکانی ئێف-16 لەبنکەی ئاسمانی بەلەدەوە بۆ شوێنێ دیکە گوازرابێتهوه.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ئاژانسى ههوالى عێراقى(اهع) رایگهیاند:فڕۆکەکانی ئێف-16 هێزی بنەڕەتی و سەرەکی هێزی ئاسمانی عێراقن، ئەو فڕۆکانە کەئێستا لەبنکەی ئاسمانی بەلەدن بەهیچ شێوەیەک ناگوازرێنەوە و جارێکی دیکە لەشوێنی دیکە جێگیر ناکرێن".
جەختیش دەکاتەوە"سەرکەوتنەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ بونی فڕۆکە جەنگییەکان، بۆیە کارکردنیان لەچوارچێوەی ئەو ئامانجەی بۆیان دیاریکراوە بەردەوام دەبێت".