به‌غدا-اه‌ع
جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، گه‌یشته پارێزگاى كه‌ركوك بۆ به‌دواداچون له ئۆپراسیۆنه‌كانى راوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش كه دوێنى له چوار میحوه‌ره‌وه ده‌ستى پێكرد.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مڕۆ ،گه‌یشته پارێزگاى كه‌ركوك و له باره‌گاى ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکى سازكرد بۆ زانینى له ره‌وشى ئه‌منى و به‌دواداچون له ئۆپراسیۆنى ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش".