ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك و چه‌ندكه‌سێك كه‌ گیرۆده‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رن له‌ به‌غدا

ئەمنی
  • 20-05-2021, 11:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ئۆپراسیۆنى به‌غدا توانى تیرۆرستێك و چه‌ند كه‌سێك كه‌ ئالوده‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر و بازرگانێك له‌ به‌غداى پایته‌خت ده‌ستگیربكه‌ن.
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:گ هێزێك له‌ فیرقه‌ى پیاده‌ى 11 به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى توانى چه‌ند كه‌سێك به‌ به‌پێى یاسا به‌تۆمه‌تى جیاجیا ده‌ستگیربكات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" هێزێكى ترى سه‌ر به‌ لیواى 15ى پۆلیسى فیدڕاڵى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى و ئاسایشى به‌غدا توانیان داواكارێك به‌پێى مادده‌ى 4/1 تیرۆر و داواكراوێكى دیكه‌ش به‌پێى مادده‌ى (28/ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان) كه‌ برێك كریستاڵى هۆشبه‌رى پێبوو".