هه‌واڵگیرى سه‌ربازى و هێزى هاوبه‌ش هه‌ڵیانكۆتایه‌ سه‌ر دوو پێگه‌ى تیرۆرستانى داعش له‌ دیاله‌

ئەمنی
  • 20-05-2021, 13:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند هه‌واڵگیرى سه‌ربازى و هێزى هاوبه‌ش هه‌هڵیانكوتایه‌ سه‌ر دو حه‌شارگه‌ى تیرۆرستانى داعش له‌ دیاله‌.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ،دوو حه‌شارگه‌ى تیرۆرستانى داعش له‌ گوندى ئه‌لقوم له‌ سنورى جیاكه‌ره‌وه‌ى هه‌ردو پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ دۆزرایه‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگیرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى دیاله‌ مه‌فره‌زه‌كانى سه‌ربازى له‌ فیرقه‌ى پێنجى مه‌غاویر و به‌شى هه‌واڵگیرى لیواى پیاده‌ى بیست دوو حه‌شارگه‌ى داعشیان خاپۆر كرد".