به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى كوردستانى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،واده‌ى سه‌ردانیكردنى شاندى كوردى بۆ به‌غدا ئاشكراكرد،وئاماژه‌ى به‌و دۆسیانهكرد كه تاوتوێى ده‌كات .
شیروان میرزا،په‌رله‌مانتار لە فراکسیۆنى یەکێتى لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى (اه‌ع) ڕایگەیاند:"ئەرکى شاندى حکومەتى هەرێم گفتوگۆى جێبەجێکردنى مادەى 11ى بودجە و چۆنییەتى هەژمارکردنى پشکى هەرێم و هەروەها چۆنیەتى ڕادەستکردنى داهاتەکانى هەرێمە بەفیدراڵ".
هاوکات ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەبەغدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە" شاندى هەرێم هەفتەى داهاتوو دەگاتە بەغدا بۆ تاوتوێ کردنى چەند کارێک کەپەیوەندى بەجێبەجێکردنى بودجەوە هەیە".