به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ی یاسایی نوێنه‌رایه‌تى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ،رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریان بۆ ئاماده‌كردنی دو پرۆژه‌ی ره‌شنوسی لێبوردنی گشتی بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار كردوه.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامی لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دو ڕه‌شنوسی یاسای لێبوردنی گشتی نوێی ئاماده‌كردوه، یه‌كه‌م رهشنوسیان لێبوردنێك له‌خۆده‌گرێت كه تۆمه‌تبارانی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و مادده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌سانی دیكه‌ی تاوانبار به‌ده‌ر ده‌كرێن و نایانگرێته‌وه، ره‌شنوسی دوه‌می پرۆژه‌یاساكه، پێدانی بڕێك پاره‌یه له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه بۆ هه‌ر رۆژ و مانگ و ساڵێك كه حوكمدراون".
وتیشی، "ره‌شنوسی دوه‌می پرۆژه‌یاساكه، پێدانی بڕێك پاره‌یه له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه بۆ هه‌ر رۆژ و مانگ و ساڵێك كه حوكمدراون، به‌ڵام به‌مه‌رجێك تاوانی گه‌وره نه‌گرێته‌وه".
ئه‌و ڕهشنوسانه له‌لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌ن، ئاماژه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنیان"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئه‌و ڕهشنوسانه له‌لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌ن، ئاماژه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنیان و دانانیان له‌خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵنه‌كراوه".