بهغدا-اهع
وەزارەتى کارەبا ،ئهمڕۆ چوارشهممه،ئاشکرایکرد، سەردانى وەزیرى کارەبا بۆ ئێران بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر دۆسیەى غاز و حکومەتیش هەوڵى ئەوە دەدات چاکسازى لە کێڵگەکانى غازى نیشتمانیدا بکات.
ئەحمەد موسا، وتەبێژى وەزارەتى کارەبا بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:"سەردانى ماجد حەنتوش وەزیرى کارەبا بۆ ئێران لەسەر ڕاسپاردەى حکومەت بوو، ئەویش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەى بەردانەوەى غاز لە لایەن ئێرانەوە، بەشێوەیەک لەگەڵ پێداویستییەکان بۆ کارەبا و هەروەها قەرزەکانى سەر عێراق بگونجێت.
ئاماژەى بەوەشداوە، وەزارەت خشتەى دۆسیەى قەرزەکانى ڕادەستى ئێران کردووە بەشێوەیەک کە لەگەڵ بارودۆخى ئابوریدا بگونجێت، ئەو پێشنیازەى کراوە لەلایەن لایەنى ئێرانییەوە لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت.
وتەبێژەکەى وەزارەتى کارەبا ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە زستاندا عێراق پێویستى بە نزیکەى 50 ملیۆن مەتر چوارگۆشە غاز هەیە، بەڵام لە هاویندا پێویستى بە 70 ملیۆن مەتر چوارگۆشەى تر هەیە، چونکە لە وەرزى هاویندا خواست زۆر لەسەر وزەى کارەبا زیاد دەکات.