پۆلیسی دیالە: ژمارەیەك تۆمەتباری دەستگیركرد كە گوماندەكرێت ئەنجامدەرانی روداوەكەی خانەقین بن

ئەمنی
  • 10-02-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند سێ كەسیان دەستگیركردووە كە گوماندەكرێت لەپشت روداوەكەی خانەقینەوەبن كە تیایدا بەهۆی تەقەكردنەوە لەهەفتەی رابردوودا ژمارەیەك هاوڵاتی بونەقوربانی. لای خۆیەوە وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند هێزێكی حەشدی عەشایری شكستیان بە پەلامارێكی تیرۆریستی هێناوە بۆ سەر ناوچەیەكی گوندی ئەلبو بەكری سەر بە ناحیەی عوزێم لە باكوری خۆرهەڵاتی دیالە. لەلایەكی ترەوە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە كۆمپانیایەك تەقیەوە و لە ئاكامدا شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بەسەختی برینداربوو زیانێكی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، دوا بە دوای تەقینەوەكەش هێزە ئەمنیەكان و هێزێكی حەشدی شەعبی گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.