بهغدا-اهع
فراكسیۆنى سائیرونى نوێنهرایهتى ،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگهیاند هیچ لارییەکیان لەبارەی گۆڕانکاریی لە کابینەکەی حکومەتدا نییە.
بهدر زهیادى پهرلهمانتارى هاوپەیمانێتی سائیرون بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" سەرۆک وەزیران سەرپشکە لە ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییىەک لەکابینەکەیدا بەتەواوەتی دەستکراوەیە، تەمەنی کابینەکەش کەماوەیەکی کەمی ماوە ڕێگر نییە لە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە".
ئاماژهى بهوهشكرد"هیچ لارییەک لەبارەی گۆڕانکاریی لە کابینەکەی حکومەتدا نییە، تەمەنی کابینەکەش کە لەئێستادا کەمی ماوە ڕێگر نییە لە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە".
وتیشی "سەرۆک وەزیران سەرپشکە لەهەڵبژاردانی وەزیرە نوێیەکان، پەرلەمان لەچاوەڕوانی ناردنی ناوەکانە، پەرلەمان تائێستا زانیاریی لەسەر ناوی کاندیدە نوێییەکان نییە".
جەختیلەوە کردەوە "سەرۆک وەزیران مافی ئەوەی هەیە کە هەر وەزیرێک بەباشی کارەکانی بەڕێوە نەبات و کەمتەرخەم بێت لە ئەدای وەزارەتەکەی، لە پۆستەکەی دووری بخاتەوە".
لە 9ی ئایاری 2021 مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد کە خواستی ئەوەی هەیە گۆڕانکاریی وەزاری لە کابینەکەیدا ئەنجام بدات.