عیناد وكه‌عبى ژماره‌یه‌ك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 18-05-2021, 21:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جومعه‌ عیناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپه‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ڕه‌زا سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌یه‌ك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌شى تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"جومعه‌ عیناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى،له‌نوسینگه‌ى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌(١٨ أیار ٢٠٢١) چاوى كه‌وت به‌حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپه‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ڕه‌زا سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش وڕێكاره‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى بۆ به‌جێگه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى تاوتوێكراوه‌".