وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشبینى ده‌كات هه‌فته‌كانى داهاتوو ژماره‌ى توشبووان به‌رزببێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 18-05-2021, 21:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ناتوانین بڕیارى له‌سه‌ر ره‌وشى توشبوون بده‌ین به‌پشت به‌ستن به‌سه‌ر ئامارى ڕۆژانه‌ى توشبووان بۆ چه‌ند ڕۆژێكى دیاریكراو،پێشبینیشى كرد ژماره‌ى توشبووان له‌هه‌فته‌كانى داهاتوودا به‌رزببێته‌وه‌.
    روبا فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامى تیمى میدیایی پزیشكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان له‌ئامارى توشبووانى ئه‌مڕۆ،سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ى كه‌ئێمه‌ ناتوانین بڕیار له‌سه‌ر گه‌مارۆدانى ڤایرۆسه‌كه‌ یاخود كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان بده‌ین به‌ته‌نها له‌ڕۆژانێكى كه‌مى دیاریكراودا كه‌ڕێژه‌ى توشبووانى تیایدا كه‌مبووه‌ به‌ڵكو پێویستى به‌ماوه‌یه‌كى زۆرى هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئامارى په‌تاكه‌".
    وتیشى"به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى له‌ماوه‌ى ڕۆژانى جه‌ژن وسه‌ردانیكردن وگردبوونه‌وه‌ى خێزانه‌كان،ره‌نگه‌ له‌هه‌فته‌كانى داهاتوو ژماره‌ى توشبووان به‌رزتر ببێته‌وه‌".
    ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامى پابه‌ندنه‌بوونى خێزانه‌كان به‌رێكاره‌كانى خۆپارێزى له‌ماوه‌ى جه‌ژن له‌ئێستادا ده‌رناكه‌وێت به‌ڵكو له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"نزمبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌م به‌دى ده‌كرێت له‌ژماره‌ى توشبووان".