بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمار و مستەفا کازمی سهرۆكى ئهنجومهنى وهزیران،ئهمڕۆ سێشهممه،جهختیانكردهوه لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین، ههروهها جهختیشیانكردهوه لەسەر "ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و پشتیوانی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن."
سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە "لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئارامی وڵات و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و گرنگی راوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستان کە مەرامیانە ئاسایش و سەقامگیری چەند ناوچەیەک بشێوێنن، هەروەها پێویستی دابینکردنی پشتیوانی تەواو لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بۆ ھێنانەدی ئاسایش و ئارامی."
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا "ھەردوو سەرۆک گفتوگۆیانکرد دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەخەتی ئەنجومەنی نوێنەران و جەختکرایەوە لە پێویستی رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و پشتیوانی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و گرتنەبەری باشترین رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و هەموو ئەو هۆکارانەی دەبنە ھۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر خواستی دەنگدەران دروست بکات لە هەڵبژاردنی نوێنەرەی راستەقینەی خەڵک، ھەروەھا تاوەکو دەرهاویشتەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ببێتە مایەیی ھێنانەکایەوەی خواستی ئازادانەی خەڵک."
ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "پێشھاتەکانی دۆخی فەلەستین و ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە نامرۆڤانەی کە گەلی فەلەستین رووبەڕووی دەبێتەوە تاوتوێ کرا و جەختیکرایەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین و ھێنانەدی داواکاری و مافە رەواکانی گەلی فەلەستین و راگرتنی دەستدرژییەکان لە قودس و کەرتی غەزە و تەواوی ناوچەکانی فەلەستین و پێویستی ئەنجامدانی کاری جددی هاوبەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە پێناو راگرتنی دەستبەجێی ئەو پێشێلکارییانەی کە ھاووڵاتیانی سڤیل رووبەڕووی دەبێتەوە و راگرتنی دەستدرێژی و دوژمنکارییەکان و پاراستنی ھاووڵاتیان."