به‌غدا-اه‌ع
لیوا عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕێوشوێنه یاساییه‌كانى ئاشكراكرد كه‌له‌كاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سه‌رپێچییه‌كان له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر،دووپاتیشیكرده‌وه ده‌سته‌كه ڕۆژانه ده‌ستبه‌سه‌ر پرۆسه‌ى جیاجیاى سه‌رپچییه‌كان ده‌گرێت له‌ڕێگاى ده‌روازه‌كانییه‌وه.
وائیلى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕۆژانه ده‌ستبه‌سه‌ر پرۆسه‌ى جیاجیاى سه‌رپچییه‌كان ده‌گرێت له‌ڕێگاى كارمه‌نده‌كانى له ده‌روازه‌كانییه‌وه.
وتیشى"ئه‌ركى چاودێرى وسه‌رپه‌رشتى ده‌سته‌كه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى به‌پشت به‌یاساى ده‌سته‌كه ژماره 30 ساڵى 2016 ده‌بێت وهه‌روه‌ها له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 84ى ساڵى 2020 كه‌جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى وكۆنترۆڵكردن وبه‌دواداچوونى ئه‌منى بۆ ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت به‌پێى نووسراوێك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ده‌روازه سنوورییه‌كه،له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاكان كه‌ده‌روازه‌ى سنوورییان تیایه له‌پێناو پشتیوانى وهاریكارى وهاوئه‌هه‌نگى له‌پێناو نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى وڕێگریكردن له‌به‌فیرۆدانى سامانى گشتى كه‌له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێك به‌بێ جیاوازى ئه‌نجام ده‌درێت".
ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى فه‌رمانبه‌رى سه‌رپێچیكار به‌فه‌رمى ئاگادار ده‌كرێته‌وه ولیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌ى هاوبه‌ش دروستده‌كرێت بۆ سزادانى كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م".