به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،كه‌لوپه‌لى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعشى لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرت.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى به‌بڕى1,407,938 دۆلار ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كردووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان(هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان-پرۆسه‌ى خواستى پۆڵاینCJTFOIR )".
وتیشى"ئه‌م كه‌لوپه‌له بۆ پشتیوانیكردنى عێراقه لهئهركهكهى له‌پێناو تێكشكاندنى داعش كه‌به‌شێكه له‌پرۆگرامى سندووقى پاره‌داركردنى مه‌شقپێكردن وپڕچهككردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كه‌له‌ساڵى 2014 جێبه‌جێكراوه ولهبوودجهى وه‌زاره‌تى به‌رگرى پاره‌دار ده‌كرێت كه‌تایبه‌ته به‌پرۆسه‌ى خواستى پۆڵاین"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئامانجى پرۆگرامه‌كه كهبهسهرپهرشتى پرۆسه‌ى خواستى پۆڵاینه پشتیوانیكردنى حكومه‌تى عێراقه له‌جه‌نگى دژى تیرۆرى داعش".